نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی داوا له لیژنه‌كانی چاودێریی بازاڕی سه‌ر به قائیمقامی سلێمانی ده‌كه‌ن كاتژمێر هەشتی شه‌و وه‌ك كاتی داخستنی سەرتاشخانەکان و ناساندنی وه‌ك یاسایه‌كی سه‌رتاسه‌ری بۆ ته‌واوی شاری سلێمانی دیاری بكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی قائیمقامی سلێمانی/ لیژنه‌كانی چاودێریی بازاڕ كراوه، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی رایانگه‌یاند كه "ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له سه‌رتاش و كاسبكارانی شاری سلێمانی، ئه‌م داواكارییه ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به دیاریكردنی كاتی كۆتاییهاتنی كاركردنی سه‌رتاشخانه‌كان".
نوێنه‌رایه‌تیی
سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی وتیان، "بۆ نموونە دیاریكردنی كاتژمێر هەشتی شه‌و
وه‌ك كاتی داخستن و ناساندنی وه‌ك یاسایه‌كی سه‌رتاسه‌ری بۆ ته‌واوی شاری سلێمانی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه
كه "رێكخستنی كاتی كاركردن ده‌بێته هۆی پاراستنی ته‌ندروستی و مافی حه‌سانه‌وه‌ی
كاسبكاران، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتاشه‌كان بتوانن دوای ڕۆژێكی درێژ له كاركردن، كاتی پێویست
بۆ ته‌ندروستیی خۆیان و ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری خێزانه‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن.
هەروەها ڕێگریكردن
له كێبڕكێی نادروست، كاتێك یاساكه بۆ هه‌مووان یه‌ك بێت، هیچ خاوه‌نكارێك له‌به‌ر
ململانێی بازاڕدا ناچار نابێت تا دره‌نگانی شه‌و بێبه‌ش بێت له پشوو.
دەشڵێن، ئه‌زموونی
ناوچه‌كانی تر و وڵاتانی پێشكه‌وتوو سه‌لماندوویه‌تی كه ڕێكخستنی كات، كڕیار ڕاده‌هێنێت
له كاتی دیاریكراودا سه‌ردان بكات بێ ئه‌وه‌ی ئیشی كه‌س په‌ك بكه‌وێت.
هاوکات نوێنه‌رایه‌تیی
سه‌رتاشه‌كانی شاری سلێمانی داوا له قائیمقامی سلێمانی ده‌كه‌ن، "بڕیاری پێویست
له‌سه‌ر ئه‌م خواسته پیشه‌ییه‌ی ئێمه بده‌ن، تاوه‌كو هه‌مووان هاوشێوه‌ی پیشه‌كانی
تر شه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه لای ئازیزانیان".