سەردێڕ:

عێراق؛ بەڕێوەبەرێکی گشتیی کارەبا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

PM:04:33:16/08/2026

868 جار خوێندراوەتەوە

عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبای عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی مەشق و توێژینەوەی وزەی لە وەزارەتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆی "شکستهێنان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا".


بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی، بڕیارەکە بە ژمارە (٣٠٨)ی ساڵی ٢٠٢٦، دەرچووە و تیایدا هاتووە کە نزار قەحتان حەسەن لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی مەشق و توێژینەوەی وزە بەخشراوە.

هاوکات گواستراوەتەوە بۆ وەزیفەیەک کە پلەکەی نزمترە لەو پلەیەی پێشتر هەیبووە، ئەمەش پاڵپشت بە حوکمەکانی بڕیاری یاسادانانی ژمارە (٨٨٠)ی ساڵی ١٩٨٨.
هەر لە بەڵگەنامەکەدا، کە لە ڕێکەوتی ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بە واژۆی وەزیری کارەبا دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکە پاڵپشتە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی چواردەیەمی خۆیدا، کە لە ١١ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەچووە، و جەخت لەوە کراوەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی سزادان و دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسە، کەمتەرخەمی و شکستهێنانی بووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.













گەلەری