سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: پارتی پێشەنگی تەبایی و پێکەوە ژیانە

PM:03:14:16/08/2026

824 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و یادی ١٦ـی ئابەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لەسەر بەرپرسیاریەتیی نیشتمانیی پارتی وەک پێشەنگی تەبایی و پێکەوەژیان دەکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد جەخت لە ئەرکی بەرپرسیارێتی پارتی دەکاتەوە کە پێویستە بەردەوام پارتی خۆی لەگەڵ گیانی سەردەم نوێ بکاتەوە و برەو بە دامەزراوەییبوون بدات تا وەک گەرەنتیی سەرەکیی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بمێنێتەوە.

وتیشی، "لەم وێستگە مێژوویییەدا، بە ئومێد و بڕوایەکی به‌هێزه‌وه‌ بەڵێنی بەردەوامیی کار و کۆشش لەپێناو ئامانجە باڵاکانی گەلى كوردستاندا دووپات دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆش دوای هەشت دەیەی پڕ لە قوربانیدان و دەستکەوتی مەزن، بە هەمان گوڕوتین و بەرپرسایەتیی مێژوویییەوە، له‌ خه‌باتى بەردەوامدایە بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گه‌لى كوردستان".

 ڕوونیکردەوە، "لەم یادەدا جەخت لەسەر بەرپرسیاریەتیی نیشتمانیی پارتی دەکەینەوە وەک پێشەنگ و داینەمۆی پته‌وکردنی تەبایی، پێکەوەژیان و کۆکه‌ره‌وه‌ى گه‌لى كوردستان به‌ ته‌واوى پێكهاته‌كانییه‌وه‌. پارتی هەمیشە دەستپێشخەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و گۆڕینیان بۆ دەرفەتی خزمەتکردنی نیشتمان".

 

 













گەلەری