PM:01:44:16/08/2026
928 جار خوێندراوەتەوە
عەلی زەیدی، بەبۆنەی ٨٠ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی پارتی کرد. هەروەها ئاماژەی بە مێژووی سیاسیی پارتی کرد و جەختی لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی پارتی کرد و دەڵێت،" جوانترین پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ٨٠ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین".
هەروەها وتیشی، مێژووی سیاسیی پارتی و بەشدارییە
نیشتمانییەکانی لە ژیانی نیشتمانیدا لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بەرز دەنرخێنین.
دووپات دەکەینەوە لە بەردەوامبوونی کاری هاوبەش بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی لە
نیشتماندا، بەهێزکردنی سەقامگیری، پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق و بونیادنانی
داهاتوویەک کە تەواوی خواستی پێکهاتەکان بەدی بهێنێت.