سەردێڕ:

هیمداد شاهین: پارتی ٤٦ جار پەیوەندی و ١٨ جار سەردانی کردووین و داوای پێکهێنانی حکومەتی لێکردووین

PM:01:31:16/08/2026

1204 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی عەلی حسێن دەڵێت، "لە دوای هەڵبژاردنی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ـەوە، پارتیی ٤٦ جار پەیوەندیی بە نەوەی نوێوە کردووە تا لەگەڵیاندا دابنیشین، هەروەها ١٨ جار سەردانیان کردوین، هەر لە وشیار زێبارییەوە کە هاتووە بۆ سلێمانیی، تا پشتیوان سادق و جۆرەها وەفدیتری پارتی، تا بەرپرسی تری باڵایان کە پەیوەندییان کردووە بە نەوەی نوێوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، پارتی چەندین جار داوای کردووە بە بێ یەکێتی یان لەگەڵ یەکێتیدا حکومەت پێکبهێنن، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە، دوایینجاریش دوو هەفتە پێش ئێستا پشتیوان سادق پەیوەندیی کردووە کە لەگەڵ نەوەی نوێدا دابنیشن، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە کە بە بێ یەکێتی هیچ دانیشتنێک بکرێت. چونکە هاوپەیمانێتییەک هەیە و دەبێت هاوپەیمانێتییەکە دابنیشێت.

وتیشی، "لەهەر ٤٦ جار پەیوەندی و ١٨ جار سەردانەکەیاندا ئێمە یەک شتمان پێوتوون، ئەویش ئەوەیە کە وتومانە ناکرێت مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بێت و داوای پۆستی سەرۆک وەزیرانمان کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، پارتیی چەندیینجار هاتوون و وتویانە با لەگەڵ یەکێتی یاخود بەبێ یەکێتیی حکومەت پێکبهێنین، ئەویشمان ڕەتکردووەتەوە و نە، هاتنە ناو حکومەت بۆ ئەوان مەبەستە و نە پارتیش وەک جاران هەموو پۆستە باڵاکان دەباتەوە و "ئەو سەردەمە گوزەشت".













گەلەری