سەردێڕ:

یەکێتی: ئومێدەوارین پارتی ڕێڕەوی ئەزموونەکانی ڕاستبکاتەوە

PM:01:19:16/08/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی یەكێتیی بەبۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە کرد و رایگەیاند، ئومێدەوارن رێڕەوی ئەزموونەکەیان راستبکرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە، پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندام و لایەنگرانیان دەکەن بەبۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیانەوە.

باسی لەوەش کردووە، ئومێدەوارن خەباتی هەموو لایەك ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسییەكان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەكە كردووە، ئەوەش لەپێناو راستکردنەوەی بەرپرسیارانەی رێڕەوی ئەزموونەکەیان.













گەلەری