سەردێڕ:

عەلی حسێن: هەنگاوەکان ئەرێنین و بەرەو کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتن

PM:01:10:16/08/2026

772 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە وتی، لە ماوەی رابردوودا چەند کۆبوونەوەیەکی بێدەنگ لە نێوان پارتی و یەکێتیدا ئەنجامدراون، لەم هەفتەیەشدا کۆبوونەوەی فەرمی دەکرێت و هەنگاوەکان ئەرێنین و بەرەو کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی حەسێن، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، لە زۆر قۆناغدا بەپێی قەبارەی دەنگ حسابی بۆ پێگەی یەکێتی نەکراوە، بەڵام دەبێت هەمیشە حساب بۆ دەنگی خەڵک بکرێت.

وتیشی، نزیکبوونەوەی باش لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە و کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر داهاتووی سیاسی هەرێم.

ڕوونیکردەوە، پار مانگی نۆ نەوەی نوێ پەیوەندییان پێوەکردوون، كە ئامادەن بێن لەگەڵ پارتی بەبێ یەكێتی حكومەت پێکبهێنن بەڵام ئامادەنەبووین لەبەر ئەوەی نەیانویست بێ یەكێتی حكومەت پێكبهێنن.

ئاماژەی بەوەکرد، کاتی ئەوە هاتووە هەنگاوی جددی بنرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ڕابردوو و بەهێزکردنی هاوئاهەنگییە هاوبەشەکان. هەروەها، گفتوگۆ بەردەوامەکان بە ئاراستەیەکی بونیادنەرانە بەڕێوەدەچن و ئامانجی سەرەکی لێیان خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و کاراکردنەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانە، کە لە بەرژەوەندی گشتیی خەڵکدا بێت.













گەلەری