PM:12:20:16/08/2026
732 جار خوێندراوەتەوە
مەسرور بارزانی بەبۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتییەوە دەڵێت، پارتی و مەسعود بارزانی گەرەنتی پاراستن و پێشخستنی سەقامگیریی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، "پارتی لەژێر سێبەر و رابەرایەتی مەسعود بارزانیدا بەردەوامە لە تۆمارکردنی دەستکەوت هەروەها، پارتی هیوا و ئومێد و جێگەی متمانەی خەڵکی کوردستانە بۆ پاراستنی کولتووری بەیەکەوەژیان و پێشکەوتنی هەرێم".
وتیشی، "یادی
دامەزراندنی پارتی یەکێکە لە رۆژە دیارەکانی مێژووی گەلەکەمان، لەو یادەشدا
پیرۆزبایی لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە و سەرجەم ئەندام و لایەنگران دەکەن".