سەڵاحەدین بەهادین، لەیادی دامەزراندی پارتی دەڵێت، پیرۆزبایی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مەسعود بارزانی دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، سەڵاحەدین محەممەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو وتی، پیرۆزبایی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مەسعود بارزانی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
وتیشی، ناوچەکە و هەرێمی کوردستان
بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕ دەبن بۆیە داوا لە پارتی دەکات لە ئاست بەرپرسیارێتی و چاوەڕوانییەکانی
گەلدابن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، جەختی لە گرنگیی
پرۆسەی ئاشتەوایی کردووەتەوە، داوا دەکات دامەزراوە یاسایی و نیشتمانییەکان کارا
بکرێنەوە.
هاوکات هیوادارین ناوماڵی کوردستان و عێراق زیاتر رێکبخرێتەوە بۆ
ئەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە رووداوە نەخوازراوەکان بەدوور بگیرێن و هەروەها پارتی یەکێکە لە پارتە سەرەکی و دیارەکانی
سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان.