AM:11:16:16/08/2026
820 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی لیوای کۆبانێ دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەتەواوی هەڵدەوەشێندرێتەوە و تێکەڵی سوپای سوریا دەبن، دەشڵێت، "ئیتر کاتی ئاشتییە و دەبێت کێشەکان کۆتاییان بێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، مەحمود بەرخودان، فەرماندەی لیوای کۆبانێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیا وتی، لە رۆژانی داهاتوودا بەتەواوی هێزەکانیان تێکەڵی سوپای سوریا دەبن و ئیدارەی خۆسەریش نامێنێت، بەڵکو دەبنە بەشێک لە دەوڵەتی سوریا و پێویستە ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
وتیشی، تاوەکو
ئێستا ١٢ هەزار ئەندامیان چوونەتە ناو ریزەکانی سوپای سوریاوە و پڕۆسەی تێکەڵبوون
لەڕووی تیۆرییەوە تەواو بووە، لە ئێستاشدا تەنها پرسی یەپەژە و ئەو ئەندامانە
ماوەتەوە کە خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیان.