AM:10:40:16/08/2026
788 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ڕایگەیاند، لە سنووری ناحیەی زەلان سێ کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی بە تەقەمەنی دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ١٥ کیلۆگرام ماسی ڕاوکراودا گیرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە ڕاوکردنی ماسی لەسەر چەمی چۆرک، مەفرەزەیەکیان دەرچوون بۆ شوێنی مەبەست و لەوێدا توانرا سێ کەس دەستگیربکرێن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون بە تەقەمەنی.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر
کراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.