سەردێڕ:

جارێکی دیکە بوومەلەرزە چەمچەماڵی هەژاند

AM:10:25:16/08/2026

748 جار خوێندراوەتەوە

بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، شەوی رابردوو جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ پلەی رێختەر چەمچەماڵ و دەوروبەری هەژاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی بوومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٩:٢٣ خولەکی شەوی رابردوو روویداوە و قوڵاییەکەی ١٢ کیلۆمەتر بووە، هەروەها چەقی بوومەلەرزەکەش دوو کیلۆمەتر لە باکووری چەمچەماڵەوە دوور بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ئەمە دووەمین جارە بوومەلەرزە لە چەمچەماڵ روودەدات، کە پێشتریش لە شەوی پێنجشەممەی رابردوودا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلەی رێختەر لەو ناوچەیە روویدا.













گەلەری