سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: پارتی بڕوای پتەوی بە پێكەوەژیان و تەبایی هەیە

AM:10:17:16/08/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پارتی بڕوای پتەوی بە پێكەوەژیان و تەبایی هەیە و رێزگرتن لە دەستوور بە زامنی سەقامگیری لە عێراقدا دەزانێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی وتی، "پارتی لەپێناو گەڕاندنەوەی هیوا بۆ گەلی كوردستان لە سەردەمێكی سەختدا دامەزراوە و لە هەموو قۆناغەکاندا بەرگریكارێكی سەرسەختی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بووە و ئامرازێكە بۆ خزمەتكردنی خەڵك".

وتیشی، پارتی بڕوای پتەوی بە پێكەوەژیان و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق هەیە، جەختیشیکردووەتەوە کە پڕەنسیپی هاوبەشی و ڕێزگرتن لە دەستوور زامنی سەقامگیری، ئارامی و بووژانەوەیە لە هەموو عێراقدا.













گەلەری