سەردێڕ:

بەنزینی ٧٥٠ دیناری نەگەیشتووەتە زۆرینەی بەنزینخانەکان

AM:10:12:16/08/2026

696 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاریدابوو فرۆشتنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە شارەکان زیادبکات، بەڵام زۆرینەی ئەو بەنزینخانانەی بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەو جۆرە بەنزینە بفرۆشن، تاوەکو ئێستا بەنزینیان پێنەگەیشتووە.


لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ناوچەکانی دیکەش، شۆفێران لە شەوەوە لە نۆرەدا وەستاون و بەشێکیان شەوەکەیان لە نۆرەی بەنزیندا بەڕێکردووە، بەڵام خاوەن بەنزینخانەکان پێیان راگەیاندوون کە جارێ بەنزینیان پێنەگەیشتووە و نازانن کەی پێیان دەگات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاریدابوو لە ٨٠ بەنزینخانەی هەولێر و ١٣ بەنزینخانەی سلێمانی و ٢٥ بەنزینخانەی دهۆک بەنزینی ٧٥٠ دیناری بفرۆشرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا زۆرینەیان بەنزینیان پێنەگەیشتووە و هاوڵاتیانیش لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە.













گەلەری