سەردێڕ:

لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی لە هەرێم؛ دەستبەسەر زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار و ٦٠ کیلۆگرام زێڕدا گیرا

AM:08:30:16/08/2026

968 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، دەستگیرا بەسەر ٢٠ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار دۆلار و ٢٠٠ ملیۆن دینار و ٦٠ کیلۆگرام زێڕ و حەوت ئۆتۆمبێلدا.


ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، دەسەڵاتی دادوەری بڵاویکردەوە ، دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارە و سامانە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوتە بۆ کاروباری پاڵاوتن، کە لە ئێستادا راگیراوە لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسانەی دیکەی لە دۆسیەکەدا تێوەگلاون.

باسی لەوەشکردووە، رێکارەکانی بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو سامانەی بەهۆی بەهەدەردان لە پرۆژەکاندا لەلایەن تۆمەتبارانەوە پەیداکراون ئەنجامی هەبووە.

جەختیشی لەوە کردەوە، لێکۆڵینەوە و راوەدوونانی تۆمەتبارانی دیکەش بەردەوام دەبێت تا رێکارە یاساییەکانیان بەتەواوی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.













گەلەری