سەردێڕ:

راگەیەندراوی پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و کارا کردنەوەی پەرلەمان

PM:07:29:15/08/2026

1456 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنییەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات، دەشڵێت، هەرێمی کوردستان نابێت ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئەمنییەتی دراوسێکانی.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سیاسیی پارتی لە راگەیەندراوەکەیدا بڵاویکردەوە، بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، دەبێت رێگا بگیرێت لەوەی خاکی هەرێم ببێتە شوێنێک بۆ کاریگەری خستنە سەر ئەمنییەتی دراوسێکانی.

هاوکات پارتی جەخت لە بەهێزکردنی پێگەی دەستووریی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئەرکی خۆیانی دەزانن کار بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن بە ئاراستەی دابینکردنی ئاسایش و پێداویستییەکانی.

پارتی دەشڵێت، دەستی دۆستایەتی و پێکەوەکارکردن بۆ تەواوی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسیی عێراق درێژدەکەن و بە ئەرکی هەمووانی دەزانێت بێ جیاوازیی بیروبۆچوونی سیاسی و ئایینی و مەزهەبییەوە، پێکەوە هەوڵبدەن عێراق دووری بخەینەوە لە تێوەگلان لە شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکە.













گەلەری