کشتوکاڵیی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی کڕینەوەی بنەتۆوی گەنم لە جوتیارانی سنوورەکە دەستی پێکردووە و نرخی هەر تۆنێکیش لە نێوان ٦٨٠ بۆ ٧٠٠ هەزار دیناردا دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە رێککەوتی ١٥ـی ئاب لە رێگەی بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆوەوە، پڕۆسەی کڕینەوەی بنەتۆوی گەنم لەو جوتیارانە دەستی پێکردووە کە پێشتر تەرزەکانی (میران بی) و (بەکرەجۆ ٢)یان وەرگرتبوو.
کڕینەوەی ئەم بەرهەمانە دوای ئەوە دێت کە لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە
پشکنینی کێڵگەیی و تاقیگەیییان بۆ ئەنجامدراوە و بڕوانامەی پەسەندکردنی تۆویان پێدراوە،
ئامانج لەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵیش پاڵپشتیکردنی جوتیاران و زامنکردنی تۆوی
پاک و کوالێتی بەرزە بۆ وەرزەکانی داهاتووی چاندن.
سەبارەت بە نرخی کڕینەوەی بنەتۆوەکانیش، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەم شێوەیە دیاری کراوە:
بنەتۆوی پلەی باوەڕپێکراو: ٦٨٠ دینار بۆ هەر تۆنێک.
بنەتۆوی پلەی تۆمارکراو: ٧٠٠ دینار بۆ هەر تۆنێک.