سەردێڕ:

ئێران و عوممان لە بارەی گەرووی هورمزەوە رێککەوتن

PM:05:12:15/08/2026

720 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی بەربەست، تاران لەگەڵ عوممان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دیاریکردنی نەخشەی گواستنەوەی دەریایی لە گەرووی هورمزدا.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئاستەنگەكانی ئەمریكا، دانوستانەكانی نێوان ئێران و عومان پێشكەوتنی ئەرێنی و جێگیری بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر نەخشەی كەشتیوانی دەریایی بۆ گەرووی هورمز كراوە".

دەشڵێت، ئەو ڕێككەوتنە بەرهەمی هاوكاریی دامەزراوەیی هاوبەشی نێوان دەزگا جۆربەجۆرەكانی دەوڵەت بە سەرۆكایەتی وەزارەتی دەرەوە و بە بەشداری چالاكانەی كەرتەكانی بەرگری و ئاسایش و ژینگەی وڵاتە.

باسی لەوەشکرد، وەك دەوڵەتێكی كەنار دەریا، لە مێژە دەستمان بە دانوستان لەگەڵ عومان كرد بۆ دیاریكردنی ڕێگایەكی سەلامەت بۆ گەشتە دەریاییەكان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، شتێك كە دەبوو لە هەر حاڵەتێكدا بەدەست بهێنرێت
.













گەلەری