سەردێڕ:

زانیاری نوێ لە بەغداوە سەبارەت بە مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم

PM:03:44:15/08/2026

1252 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان ناردنی مووچەی مانگی حەوت نزیکە و سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەش چاوگێک دەڵێت، بەغدا ڕەزامەندی داوا بودجەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی داهاتوودا جێیبکرێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوتی هەرێم، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆکردنەوەی داهاتەکان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و نزیکەی ٣٠٠ ملیار دینار ماوە و چاوەروان دەکرێت ئەم هەفتەیە پارەکە تەواو بکرێت و رەوانەی هەرێم بکرێت.

هاوکات، سەبارەت بە پرسی پلەبەرکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، پەیامنێری ئێن ئار تی لە زاری چەند چاوگێکەوە رایگەیاند، بەغدا ڕەزامەندیی داوە لەسەر ئەوەی بودجە بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا جێبکاتەوە.

دەشڵێت، ئەگەر پرۆسەکە تووشی ڕێگریی سیاسی نەبێتەوە، لە ساڵی نوێوە هەموو مافە داراییە بڕدراوەکانی فەرمانبەرانی هەرێم لە پرسی پلەبەرزکردنەوە دەگەڕێندرێنەوە.

جیا لەوە، داواکارییەکیش هەیە بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیش بەڵام هێشتا داواکارییەکە لەبەردەست حکومەتی عێراقە و رەزامەندیی لەسەر نەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی بودجە دەستپێبکەن، ئامانجەکە ئەوەیە تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم پڕۆژەکە بگاتە پەرلەمان، تا پێش کۆتایی ساڵ پەسەند بکرێت و لە سەرەتای ساڵی نوێوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداش هەوڵێک هەیە بۆ هەموارکردنەوەی بەشێک لە بڕگە و یاساکانی رێککەوتنی ١٧ـی تەممووز کە لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کرا.














گەلەری