PM:02:34:15/08/2026
376 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە سنووری خەبات خنکا، لە ناو ئاوی زێی گەورە، دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دوێنی هەینی، گەنجێک بە ناوی (یوسف کاکەمین) کە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ و خەڵکی گردجووتیاری شاری هەولێر بوو، لە خەبات نزیک پردی نوێ لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا.
وتەبێژی بەرگریی
شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر شەشـی بەیانی تەرمەکەی
لە لایەن تیمی ژێرئاوی خەباتەوە دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
ناوبراو
ئاشکرای کرد کە بە تۆمارکردنی ئەم ڕووداوە، لەم ساڵدا ئەمە دەبێتە ١٦ـەمین حاڵەتی
خنکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر.