وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، باندێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەریان بە ٩٠ کیلۆگرام ماددەوە دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لەگەڵ هەواڵگریی سەربازیی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشکرد، کە توانیویانە باندێکی
نیودەوڵەتی قاچاخچی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا
سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە یەکێکیان ڕەگەزنامەی بیانیی هەیە.
هەروەها
دەست بەسەر ٩٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و دوو بەلەمدا گیراوە، کە بۆ
قاچاخچێتی لە ئاوە هاوسنوورەکانی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بەکارهێنراون.