قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، لە سلێمانی ١٣ بەنزینخانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دەفرۆشن و ٢٤ کاتژمێر لە کاردا دەبن و دەشڵێت، "کێشەی کەمیی بەنزین چارەسەرکراوە و هەوڵدەدەین بەنزینی زیاتر بۆ بەنزینخانەکان دابینبکەین".
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، "کێشەی کەمیی بەنزین چارەسەرکراوە و هەوڵدەدەین بەنزینی زیاتر بۆ بەنزینخانەکان دابینبکەین".
قائیمقامی
سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سلێمانی ١٣ بەنزینخانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری
لێدەفرۆشرێت و بڕیارە بەنزینخانەکان ٢٤ کاتژمێر لە کاردا بن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە تاوەکو ئێستاش لە هەندێک لە بەنزینخانەکان بەنزینەکە دابەش نەکراوە و
شۆفێران لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە، چەند کەسێکیان قسەیان بۆ مایکی ئێن ئاڕ تی
کردووە و دەڵێن، ئەوان بەتەمای بەنزینی ٤٥٠ دیناری بوون بۆ هەر لیترێک، بەڵام
هێشتا ٧٥٠ دینارییەکەشیان وەرنەگرتووە.
ئەوان
پێیانوایە، حکومەت دەتوانێت هاوشێوەی هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق بەنزین بە ٤٥٠
دینار و بە کوالێتی باش بەسەر شۆفێراندا دابەش بکات.