AM:10:37:15/08/2026
608 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە ئەو بەنزینە بازرگانییەی کە لەلایەن حکوومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت و نرخەکەی ٧٥٠ دینارە، بگاتە سلێمانی و دەستبکرێت بە دابەشکردنی.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، مەحەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، کە ئەو بەنزینەی لە رۆژانی رابردوودا بە نرخی ٧٥٠ دینار دابەش دەکرا، دەگاتە سلێمانی و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی و هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد وەک خۆی لە بەنزینخانەکاندا بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێکی نییە
مەحەمەد حەسیب ووتیشی، ئەو بەنزینخانە تازانەشی
کە بۆ دابەشکردنی ئەو جۆرە بەنزینە دیاری کراون، هەر کاتێک سووتەمەنییەکەیان بەدەست
گەیشت، دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
هەروەها جەختی لەوەشکردەوە، پڕۆسەکە بەبێ هیچ گرفتێک بەڕێوە دەچێت و هەموو
ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی بەنزینەکە بە شێوەیەکی رێکخراو بگاتە دەستی هاووڵاتییان.