PM:11:26:14/08/2026
1036 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەنزینی ٧٥٠ دیناری دەستکەوت نییە بۆ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بەڵکو درێژەدانە بە دزی. دەشڵێت، هەوڵەکانمان لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەرزانکردنی بەنزین لە هەرێم هەنگاو زۆر باشی بڕیوە و لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەنجامی دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "پێویستە لیتری بەنزین لە هەرێمی کوردستان بکرێتە ٤٥٠ دینار، چونکە هەرێم بە خۆڕایی نەوتی پێدەدرێت و هیچ پاساوێک نییە بۆ گرانفرۆشتنی سووتەمەنی بە هاووڵاتییان".
ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکانیان لە پەرلەمانی عێراق بۆ دابینکردنی سووتەمەنی هەرزان بۆ هاووڵاتییانی هەرێم هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە.
جەختیشی کردەوە، "لە هەفتەکانی داهاتوودا دابینکردنی سووتەمەنی هەرزان بۆ هەرێم لەلایەن بەغداوە دەبێتە بڕیار و هاووڵاتییان ئەنجامەکەی دەبینن".