کابینەی نۆیەم لە بەردەوامیدان بە تەسککردنەوەی ئازادیی دەربڕین، لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو مامۆستای ئایینی لە سنووری پارێزگای دهۆک لە وتاربێژی دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆی ڕەخنەگرتنیان لە دەسەڵات و خستنەڕووی قەیرانەکانی دەڤەرەکە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هەر یەکە لە مامۆستا حەربی تەتۆ و مامۆستا ڕدوان بەرۆشکی، مامۆستایانی ئایینی لە پارێزگای دهۆک، لە گوتاربێژی دوورخراونەتەوە.
لەبارەی
هۆکاری دوورخستنەوەیان، مامۆستا ڕدوان بەرۆشکی بە ئێن ئاڕ تی وت، دوورخستنەوەی
لەسەر ئەوە بووە کە ئەو وتارەی نەخوێندووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهۆک بۆی
دیاریکردبوو، بەڵکو باسی لە کێشە و قەیرانەکانی ژیانی خەڵک کردووە.
هەر
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، حکومەت لە ڕێگەی ئەوقافی دهۆکەوە سەرجەم
مامۆستایانی ئایینی ناوچەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک باس لە
قەیرانەکان و سەختیی ژیانی هاووڵاتییان نەکەن؛ بەتایبەت لەسەر قەیرانی غاز و لۆدی
نۆرەکانی بەنزین بێدەنگ بن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دوورخستنەوە لە وتاربێژی
دەبنەوە.
ئەم
هەنگاوەی کابینەی نۆیەم لە کاتێکداپاشەکشەی بەرچاو لە ئازادیی ئازادیی ڕادەر بڕین
و کاری ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای دهۆک بەتایبەتی
ڕوویداوە، ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش بەردەوام هۆشداریی لەبارەی
تەسککردنەوەی ئازادییەکان دەدەن.