سەردێڕ:

لە ڕووباری کاولۆکانی سنووری ڕەواندز تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

PM:06:35:14/08/2026

868 جار خوێندراوەتەوە

بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، تەرمی ئەو گەنجە تەمەن ٢٦ ساڵەی لە ڕووباری کاولۆکانی سنووری ڕەواندز بێسەروشوێن ببوو، لەلایەن تیمەکانیانەوە دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە لە بێسەروشوێنبوونی هاوڵاتییەک بە ناوی عەبدوڵڵا یونس لە ڕووباری کاولۆکان لە سنوری ڕەواندز، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و گەڕان و بەدواداوچوونیان بۆ دۆزینەوەی دەستپێکرد.

بەپێی وتەی ئەو هاوڕێیەی لەگەڵیدا بووە، هەردووکیان بەیەکەوە چوونەتە ناو ئاوەکە بۆ مەلەکردن و دواتر ئەو گەنجە بێسەروشوێن بووە و گومانی خنکانی لێکراوە.













گەلەری