PM:06:16:14/08/2026
2592 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ڕایگەیاند، کەسێک لە زێی گەورە لە سنووری خەبات خنكا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، گەنجێک لە زێی گەورە لە سنووری خەبات خنکا و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
وتیشی، ئەو
کەسە تەمەنی ٢٠ ساڵە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و لایەنی پەیوەندیداریش
هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەڕمییان بڵاونەکردووەتەوە.