سەردێڕ:

سەرەڕای بڕیارەکەی حکومەت؛ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکاندا دانەبەزیوە

PM:04:04:14/08/2026

684 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای بڕیارەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بۆ ٧٥٠ دینار، تا ئێستا نرخەکەی لە بەنزینخانەکاندا وەک خۆی ماوەتەوە و هەرزان نەکراوە.


دوای زیاتر لە دوو مانگ لە سەرهەڵدانی قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاریدا نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی دابەزێنێت و ڕایگەیاند، لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و نرخی هەر لیترێکی دەکرێتە ٧٥٠ دینار.

لەگەڵ ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ڕایگەیاندبوو بڕیارەکە لە ڕێککەوتی دەرچوونیەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، تا ئێستا نرخەکەی لە بەنزینخانەکاندا دانەبەزیوە. لە ئێستادا لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر و دهۆک بە هەزار و ٧٠٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەزار و ٢٠٠ دینار دەفرۆشرێت.













گەلەری