PM:01:52:14/08/2026
644 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، خالد غەزای عەتییە بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن لەلایەن هێزێکی سەر بە دەستەی دەستپاکییەوە دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، هێزێکی ئەمنی سەر بە دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی عێراق بریکاری وەزارەتی کارەبای حکوومەتی عێراقیان بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا دەستگیرکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ روونیکردنەوەیەکی لە بارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە ئاشکرا نەکردووە.
هاوکات
بە گوێرەی ئەوەی لە لایەن دەستەی دەستپاکییەوە دەستگیرکراوە پەیوندەی بە گەندەڵی
دارایی و ئیدارییەوە هەیە،
هەروەها، دەستگیرکردنی بریکاری وەزارەتی کارەبا
پاڵپشت بە فەرمانی دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانی گەندەڵی و دەستەی دەستپاکی
بووە و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە ببرێتە بەردەم دادوەر لەسەر ئەو بەڵگانەی لەسەری
کۆکراوەتەوە و ئەو گەندەڵیانەی دراوەتە پاڵی لێکۆڵینەوە و دادگایی بکرێت.