PM:12:31:14/08/2026
7452 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئەفسەرێک و هاوڵاتییەکی دیکە گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ڕووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان ڕوویداوە، کاتێک ئەفسەرەکە ویستوویەتی بچێتە گوندی جەمبووری سەربە پارێزگای نەینەوا بۆ نۆرەگرتن لە وەرگرتنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری، لەو کاتەشدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە لە ئاڕاستەی موسڵەوە هاتووە خۆیپێداکێشاوە.
دوای
گواستنەوەیان بۆ پزیشکی دادی دهۆک لە ئێستادا تەرمی هەردووکیان، ڕەوانەی گۆڕستان
کراون بۆ بەخاکسپاردنیان، بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک لەژێر
چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.