بەپێی بەراوردکارییەکان و وێنەکانی ڕابردوو، دوای تێپەڕبوونی ٣٥ ساڵ بەسەر حکومڕانیی دەسەڵاتی هەرێمدا، تا ئێستاش قەیرانی سووتەمەنی بەردەوامە و هاوڵاتییان بۆ بەدەستهێنانی سادەترین پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان ناچارن ڕیزەپۆڵی درێژ ببەستن.
وێنەکانی ساڵی ١٩٩١ دەریانخستبوو کە لە دوای ڕاپەڕینەوە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە سەرەی دوورودرێژی وەرگرتنی بەنزیندا دەستەپاچە وەستابوون.
ئامار و
دیمەنەکانی ساڵی ٢٠٢٦ و قەیرانەکانی ئەم دواییە دەیسەلمێنن کە دوای سێ دەیە، هێشتا
هەمان دیمەن لەبەردەم بەنزینخانەکاندا دووبارە دەبێتەوە و کێشەی سووتەمەنی چارەسەر
نەکراوە.
مێژووی سێ
دەیەی ڕابردووی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە هاوڵاتییان
بەردەوام لە قەیرانێکەوە ئاڕاستەی قەیرانێکی دیکە دەکرێن.
دەسەڵاتدارانی
هەرێم نەک هەر نەیانتوانیوە چارەسەری بنەڕەتی بۆ قەیرانە خزمەتگوزارییەکان
بدۆزنەوە، بەڵکو خۆشیان لە بەرپەرسیارێتی دەدزنەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ بارگرانی زیاتر بۆ
سەر شانی هاوڵاتییان دروست دەکەن.