سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی تاوتوێی چارەسەری کۆمەڵێک پرسی لەگەل دیمەشق کرد

AM:11:55:14/08/2026

472 جار خوێندراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، لەگەڵ نێردراوی سەرۆکایەتیی سووریا و فەرماندەی فەیلەقی دووەم کۆبووەتەوە و تاوتوێی ئاسایشی پارێزگای حەسەکە و ڕەوشی ئاوارەکان و پرۆسەی تێکەڵکردنەوەیان کردووە.


ئەمڕۆ ٨ـی ئابی ٢٠٢٦، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕایگەیاند، پێشوازی لە زیاد ئەلعایەش، نێردراوی سەرۆکایەتیی سووریا و عەواد ئەلجاسم، فەرماندەی فەیلەقی دووەم کردووە. لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەردانەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیە و پرسی گرنگی پەیوەندیدار بە ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگای حەسەکە کراوە.

مەزڵووم عەبدی، جەختی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا گەیشتوونەتە کۆمەڵێک چارەسەر و کەشوهەوایەکی ئەرێنی و هەنگاوی جدییان بەدی کردووە بەرەو چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانە، بە جۆرێک کە لە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگای حەسەکەدا بێت.














گەلەری