سەردێڕ:

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

AM:11:02:14/08/2026

504 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزدەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی. سبەینێش، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەبەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر: ٤٥ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٤٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٤٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : ٤٤ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤٤ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٤٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٣٣ پلەی سیلیزی













گەلەری