PM:11:32:08/02/2026
4712 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی کورد لە خورماتوو لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە بە چەقۆ کوژرا و بە وتەی پۆلیس "بکوژەکە پێشتر پێشینەی تاوانی هەبووە و ئێستا دەستگیر کراوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتوو بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمشەو گەنجێکی کورد لەلایەن هاوڕێکەی خۆیاوە بە چەقۆ کوژراوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دەستبەجێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە
دەستپێکردووە و بەپێی زانیارییەکان بکوژەکە پێشتر پێشینەی تاوانی هەبووە.
سۆران محەمەد - خورماتوو