سەردێڕ:

جەنگ لەدەرگایە، یان ئاشتی؟

PM:10:07:08/02/2026
420 جار خوێندراوەتەوە
پەری محەمەد
+ -

بە کورتی بە پوختی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، چەند داواکاریەکی لەئیران هەیە جا لەژێر فشار بێت یاخود گفتگوکردن دەیەوێت ئێران بەهەر شێوەیەک بێت لەگەڵ ستراتیژی نوێی وزە و ئابوری ئەمریکا ڕێک ببێتەوە.

ئێران بە پەرۆشن و ئامادەن بۆ گفتوگۆ، چاویان لەوەیە ئەم جار ڕێکەوتنیکی تەواو و جیاواز بکەن بگەنە ئەنجامێک لەو قەیرانە قوڵانەی کەتێی کەوتوون ڕزگاریان ببێت، بەحسابی خۆیان کاتیشیان زۆرە بۆ ریکەوتن بەپێی سەرەتای دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بێت پێناچێت بە چەند دانیشتنێک دۆسیەکانیان یەکلا ببێتەوە ،هەر بۆ بەبیرهینانەوەش پێشتر لە وتارێکدا باسی فەنزوێلامان کرد لە دوای مادۆر و کێشە کانی ئەمریکا و وزە وپلانەکانیان چین لە جیهانی نوێدا.

مەرج و خاڵە داواکراوەکانی ئەمریکا بۆئیران :

١- پیتاندانی یورانیوم وەزەی ئەتۆم ڕابگرێت تا ئەندازەی لەناوبردن، بەجۆرایک بێت ئێران مەترسی نەبێت بۆسەر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانه لە ناوچەکە، ئێران دەبێت ئەوە لەبیر بکات کە خاوەنی چەکی ئەتۆم بێت، بەگوێرەی زانیاریە دزەپێکراوەکانی ناو گفتوگۆکان ئیران بەم داواکاریە ڕازی نابێت دەیەوێت وزەی ئەتۆم لە بواری ئاشتی و بۆ پێداویستی ناوخۆی بەکاربهێنێت واتا تەنها وەزەی لەبواری ئاشتیدا بەکار بهێنێت بەڵام روون نیە ئەمریکا رازی دەبێت یان نا؟

٢- یەکێک لەو خاڵانەی تر کە ئەمریکا دەیەوێت لەناو ڕێکەوتنەکەدا جێگیر بکرێت، مووشەکە بالیستیەکانی ئێرانە،ئەمریکا دەیەوێت مووشەکە دورمەوداو و سایبەرەکانی لاواز بکرێن یان لەناوببرێن، چونکە توانای—وەک ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە شەڕکردن لەگەڵ ئیسرائیل بینرا—تا تەل‌ئەبیب دەگات. ئەمریکا بەوە رازی نابێت و داوای دەستبەرداربوونی تا ڕادەی چەک داماڵین ئێران دەبات.

٣- ئەمریکا دەیەوێت ئێران هەژمونی لەسەر هەر یەک لە وڵاتەکانی عێراق،سوریا،لوبنان و یەمەن بە تەواوی لاواز ببێت و دەستبەرداری چالاکیە سەربازیەکانی ببێت لەو ناوچانە.

ئێرانیش باش دەزانێت تا کوتای ناتوانیت شەری ئابووری وسەربازی ئەمریکای بکات، بەڵام پلانی ئەمنی خۆی دارشتوە لەئەگەری ڕێک نەکەوتن ئامادەیە لەسەرجەمپیگە وبارەگا سەربازیەکانی ئەمریکا بدات لەقەتەر چەند ناوچەیەک، ئەوەی لێرەدا جێگەی باسە ئامادەیی ئیرانە بۆ گفتوگۆ بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێ بیکات لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی خێراو راستەقینە.

ئێران بەد گومان و پێداگرە لەسەر زۆرێک لە داواکاریەکانی بۆنمونە"سەربەخۆیی ناوکی”ی وڵاتەکەی نایەوێت لەدەستی بدات داواکاریەکانی ئەمریکا تاڕادەی کۆتایی هاتنی چالاکی وزەی ئەتۆم سەیری دەکات نایەوێت دەستبەرداری ببێت وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی لەدوای گەری گفتگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئاماژی بەوە کرد کە یۆرانیۆمەكەمان نانێرینە دەرەوە، بەڵام ئامادەین ئاستی پیتاندن كەمبكەینەوە.

خاڵی گرنگی داواکاریەکانی ئێران لە گفتگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵگرتنی ئەو سزا زۆرانەیە کە بەدرێژایی ٤٠ ساڵ بەسەریدا سەپێندراوە چونکە باردۆخی ئیران لە ئیستادا لە خراپترین ئاستی دایە دراوەکەی تاڕادەی داڕمان بەرامبەر دراوە جیهانیەکان دابەزیوە هەر ئەوە وایکرد کە خۆپیشاندانەکانی ئێران سەرتاسەری وڵاتەکە بگرێتەوە،ئەمریکیەکان باسیان لەوەکردوە لەئەگری ڕێککەوتن هەنگاو بەهەنگاو سزاکان هەڵگرن و ئێران داوای هەڵگرتنی سزاکان دەکات بە شێوەیەکی یەکجاری.

ئێستا ئەگەر ئەمریکا و ئێران ڕێک بکەون باشترین دەرفەتی ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوەتە پێش، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن هێنانی کەشتیگەلە جەنگیەکانی ئەمریکا پێمان دەڵێت گڕی جەنگێکی خراپ و ماڵ وێرانکەر لەبەردەرگایە.

گەلەری