نرخی زێڕ نزیکەی ١٩٠ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە و گەیشتە چوار هەزار و ٩٦٦ دۆلار و هەر مسقاڵێکیشی زیاتر لە ١٥ هەزار دیناری چووەسەر، نرخی ئۆنسەیەک زیویش بەراورد بە دوێنێ ١٠٪، بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٧ دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و ٩٦٦ دۆلار دیاریکراوە ونرخی دۆلاریش بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە یەک ملیۆن و ٩٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا چەند رۆژی رابردوو بە ملیۆنێک و ٨٠ هەزار دینار بوو.
سەندیکاى
زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی
خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و ١٥٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٨٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٤٠ هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠
گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش
مسقاڵ و ١٥٠ گرام زێڕە.
ماوەیەکە زێڕ و
زیو بازاڕەکانی کوردستانیان شڵەژاندووە و خەڵکانێکی زۆریان تووشی زەرەر کردووە.