سەردێڕ:

ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسعود بارزانی و تۆم باراک

PM:08:04:08/02/2026

3520 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی و نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کردەوە لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی رێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا دەستخۆشیان لەیەكتری كرد بۆ ئەو رۆڵە كاریگەرەی كە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە.













گەلەری

‌بەپەلە