PM:05:17:08/02/2026
3116 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، "هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە، لەگەڵ گەیشتنی پارە دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەین". پێشتریش تەیف سامی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، سەرەتایی ئەم هەفتەیە تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی یەک دەنێرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراکرد، چەند رۆژێکە لیستی مووچەیان ئامادەکردووە و چاوەڕێی ناردنی پارەن لە بەغداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەکاریی
تەواویانکردووە هەرکاتێک پارە نێردرا دەستبەجێ لیستی مووچە رادەگەیەنن و بە ماوەی
سێ رۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن، ئەو کەسانەشی لە رێگای کارتی بانکییەوە
مووچە وەردەگرن، لە هەمان رۆژدا پارە دەخرێتە سەر حسابەکانیان.
هاوکات فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتریوەزارەتی دارایی عێراقیش بە میدیای یەکێتی وت، هیچ گرفتێکی
نەماوە لەبەردەم ناردنی موچەی هەرێم و هەموو رێکارەکان تەواو کراوە. وتیشی،
پێشبینی دەکات لەکۆتایی هەفتە هەرێم موچە دابەشدەکات.
هێرش قادر - هەولێر