سەردێڕ:

پەرلەمانتارێک زانیاری لەبارەی هاتنی مووچە لەبەغداوە ئاشكرادەکات

PM:02:50:08/02/2026

6760 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تەیف سامی پێی راگەیاندین، له‌ دوو رۆژی داهاتوو‌دا وردبینی تەواو دەبێت و مووچەی ساڵی داهاتوو کێشەی نابێت لە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵ وتی، تەیف سامی پێی راگەیاندووە، پێویستە سێ شت بگاتە دەستی کە بریتین لە (ژمارەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆ و نووسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت بە ڕادەستکردنی نەوت) بۆیە هەر دواخستنێک لەو سێ بابەتە بکرێت، ئەویش ناچار دەبێت مووچە دوا بخات.

وتیشی، پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچە لە هەموو عێراق وەستاوە، چونکە یاسای بودجەیان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لەگەڵ ترەمپ تێک بچن ئەوا باری ئابوورییان زۆر خراپ دەبێت.














گەلەری