PM:09:43:08/02/2026
688 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوا لە حکومەت دەکات، کارکردن بە زیادکردنی باجی گومرگی نوێ بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ رابگرێت بە مەبەستی پێداچوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەگوێرەی نووسراوێک، کە واژۆی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆک وەزیران کراوە، داوا کراوە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٩٥٧ـی ساڵی ٢٠٢٥ـی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ رابگیرێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئەم بڕیارە بە مەبەستی پێداچوونەوە بە نرخەکان و جێگیرکردنی رێژەی
تەنیا ٥٪ بۆ بەشێک لەو کاڵایانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
هەروەها سەرۆکی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازی کردووە باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلە
هایبریدەکان (کارەبا و بەنزین) لە ١٥٪ـەوە بۆ لە ٥٪ کەم بکرێتەوە، وەک
هەنگاوێک بۆ پاڵپشتیکردنی ژینگە و کەمکردنەوەی بەکاربردنی سووتەمەنی.