سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارییان تاوتوێكرد

PM:08:41:08/02/2026

980 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە و لەبارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار گفتوگۆیان کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، حزبی تەقەدوم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبەکە لە بەغدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەکێتی کۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حزبی تەقدوم، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار تاوتوێ کراوە.

كۆبوونەوەكەی حەلبوسی و تاڵەبانی لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمشەو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتى عێراق لە بەغداد كۆببنەوە، بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی داهاتوو، بەپێی زانیارییەكان بافڵ تاڵەبانی نوێنەرایەتی یەكێتی و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، نوێنەرایەتی پارتی دەكات لە کۆبوونەوەکەدا.













گەلەری