AM:08:35:09/02/2026
832 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت هۆکارەکەشی، بۆ دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٢ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شرۆڤەکارێکی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری IG وتی، ئەنجامدانی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی
بازاڕی نەوتی کەمکردووەتەوە و ئێران و ئەمریکا بەڵێنیان داوە بەردەوام بن لە
دانوستانەکانی نێوانیان، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی نرخی نەوت داببەزێت، ئەمریکا و ئێران
یەکەم خولی دانوستانەکانیان لە رۆژی هەینی ئەنجامدا و ئێران وتی کە ئەرێنی بووە، ئەمەش
نیگەرانییەکانی لەسەر سەرهەڵدانی شەڕ و داخرانی گەرووی هورمز کەمکردووەتەوە.