سەردێڕ:

لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزاران زیندانی داعش دەستپێدەکات

PM:07:56:08/02/2026

648 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی فراوانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ هەزاران زیندانی داعش راگەیاند کە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، جەخت دەکاتەوە لەوەی، ئەم زیندانیانە کە هەڵگری رەگەزنامەی ٤٢ وڵاتی جیاوازن، بەپێی یاسا عێراقییەکان دادگایی دەکرێن و هیچ کامێکیان رادەستی وڵاتەکانیان ناکرێنەوە تاوەکو پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانیان کۆتایی نەیەت.

سەنتەری نیشتمانیی بۆ هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو چەکدارانەی داعش کە لە سووریاوە هێنراونەتەوە، لە ژێر سەرپەرشتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەم دەستی پێکردووە.

پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بگاتە نێوان حەوت هەزار بۆ هەشت هەزار کەس، بۆ ئەم مەبەستەش دادگای ناوبراو بە ژمارەیەکی زیاتری دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی پاڵپشتی کراوە تاوەکو لە ماوەی چوار بۆ شەش مانگی داهاتوودا تەواوی دۆسیەکان یەکلایی بکەنەوە.













گەلەری