سەردێڕ:

ئاماری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە؛ لەکوێ زۆرترین باران باریوە؟

PM:01:54:08/02/2026

1136 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و زۆرترین باران لە ناوچەی دینارتەی سەر بە پارێزگای دهۆک باریوە کە ٨٦.٧ ملیم بووە، لە هەندێک شوێنیش بڕی بارانبارین هەزار ملیمی تێپەڕاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پارێزگای هەولێر زۆرترین بڕی بارانبارین ٨١ ملیم بووە کە لە ناوچەی مێرگەسۆر باریوە.

هاوکات، لە دینارتەی سەر بە پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕی باران باریوە بە ٨٦.٧ ملیم و لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەش ٢٨.٥ ملیم و لە مەیدانی سەر بە پارێزگای کەرکووکیش ١٩.٦ ملیم باران باریوە.

لە ناوچەی یاخسەمەری سەر بە پارێزگای سلێمانیش ٧٦.٤ ملیم باران باریوە، هاوکات تاوەکوو ئێستا لەمساڵدا بڕی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە ٦٠٢ ملیم.

هاوکات، لە هەریەک لە ناوچەکانی قەرەداغ و پێنجوێن بڕی بارانبارین هەزار ملیمی تێپەڕاندووە، بەجۆرێک لە قەرەداغ ڕێژەکە گەیشتووەتە هەزار و ٣٧ ملیم و لە پێنجوێنیش گەیشتووەتە هەزار و ٢٨ ملیم.














گەلەری