سەردێڕ:

تیمی پارێزەرانی ئێن ئاڕ تی زانیاری نوێ لەبارەی داخستنی نوسینگەکان ئاشکرا دەکەن

PM:06:40:08/02/2026

900 جار خوێندراوەتەوە

تیمی پارێزەرانی ئێن ئاڕ تی دوای داخستنی نوسینگەی کەناڵەکە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک، بەدواداچوونیان کرد و دەڵێن، بڕیاری داخستنی نوسینگەکان نایاسایی بووە و هیچ سکاڵایەک نەکراوە پێش داخستنی نوسینگەکان.


دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمی پارێزەرانی ئێن ئاڕ تیەوە بۆ دۆسیەی داخستنی نوسینگەکانی دەرکەوت بریاری داخستنی نوسینگەکان بڕیارێکی نایاسایی بووە پێش ئەوەی سکاڵا هەبێت لایەنی ئەمنی نوسینگەکانیان داخستووە و دواتر داواکاری گشتی کردوویەتی بە سکاڵا.

هاوکات ناوەڕۆکی ئەو سکاڵایەش کە کراوە زانیاری تەواوی تێدا نییە و تەنها بڕیاری داخستنی تیدایە کات و سزای دیارینەکردووە بەهۆی ئەوەی هۆکاری داخستنەکە هیچ سزای نییە.

هەروەها هیچ نوسراوێک بۆ دەزگای ئەمنی و وەزارەتی رۆشنبیری نەکراوە بۆ داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی و تەنها بە زارەکی ئاگادار کراونەتەوە و ئیدارەی پارێزگای هەولێر بڕیارەکەی جێبەجێکردووە.













گەلەری