PM:06:06:08/02/2026
732 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دڵنیایی دایە هاوڵاتیانن کە حکومەت بە هیچ شێوەیەک رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخەکان نادات و لە بەرامبەر قۆرخکاریی بازاڕدا دەوەستێتەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئه‌سیر غرێری، وه‌زیری بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نرخ له‌بازاڕه‌كاندا له‌ئارادا نیه و وه‌زاره‌تی بازرگانی رێگه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ نادات، هه‌مو جۆره كاڵایه‌كیش به‌رده‌سته و هاورده‌كردن به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وه‌زاره‌تی بازرگانی و ناوه‌نده حكومییه‌كان، به
هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بوونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ هاوسه‌نگی یان ناوه‌ندێك رێگریكردن
له هه‌ر قۆستنه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی بێویژدانه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له رێگه‌ی چاودێریكردنی نرخه‌كانه‌وه، هیچ زیادبوونێكیان
تێدا نییه، هه‌مو جۆره كاڵایه‌كیش به‌رده‌سته و هاورده‌كردن به‌رده‌وامه، باجه‌كه
ساده‌یه، ته‌نانه‌ت ره‌مزییه و هیچ زیادبونێك له نرخه‌كاندا نییه.