PM:04:01:08/02/2026
836 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە سلێمانی كۆدی ئەمنییان پێ بدرێت، هەر كەسێكیش فۆرمی تۆماری نەبێت، ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، پرۆسەكەش سەرەتا لە كارمەندانی هێزە تەناهییەكانەوە دەستپێ دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە پارێزگای سلێمانی كۆدی ئەمنییان پێ بدرێت و هەر كەسێكیش فۆرمی تۆماری نەبێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت.
پرۆسەكە سەرەتا لە كارمەندی هێزە ئەمنییەکانەوە دەستپێدەكات و
دواتریش هاوڵاتییانی تر دەگرێتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك
بڕی ٧٥ هەزار دینار وەردەگیرێت و كۆدێك دەدرێت بە خاوەنەكەی، بۆ ئەوەی بیكات بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە
لەگەڵ تابلۆیەكی سوور كە لە ئاسایشی سلێمانی دروست دەكرێت و كۆپی ناكرێت.
لەکاتێکدا هێشتا رێنوێنیی دەرنەكراوە كە ئایا ئەم
بڕیارە چ ئۆتۆمبێلێك دەگرێتەوە و كۆدەكەیان پێ دەدرێت، بەڵام زۆرترینی ئۆتۆمبێلە بێ
سەرەتاكان لە جۆرەكانی شاهینە و مەلیكەیە، بەشێك لەم ئۆتۆمبێلانە بڕاوەن، زۆرینەشیان
سەقفیان بڕاوەتەوە و "مووس”ن.