سەردێڕ:

دەوڵەتی یاسا: نوری مالیکی تاکە کاندیدی شیعەکانە

AM:10:29:08/02/2026

776 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، نوری مالیکی نەکشاوەتەوە لە کاندیدبوون و تاوەکو ئێستا تاکە کاندیدی لایەنە شیعیەکانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێکدا وتی، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لە کشانەوەی نوری مالکی دەکەن لە کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.

وتیشی، تاوەکو ئێستا نوری مالیکی تاکە کاندیدی ناو لایەنە شیعەکانە و هیچ رکابەرێکی دیکەی نیە، هاوکاتنووری مالیکی وەک کاندیدی فەرمی و کۆتایی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مالیکی خۆی هیچ جۆرە بڕیار یان نیازی کشانەوەی نییە و سوورە لەسەر بەردەوامبوون لە پرۆسەی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

لای خۆشیەوە حزبی دەعوەی ئیسلامی پابەندبوونی چوارچێوەی هەماهەنگی بە کاندیدکردنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپات دەکاتەوە و سەرجەم دەنگۆکانی کشانەوەی رەت دەکاتەوە.













گەلەری