سەردێڕ:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانییەکەی سودانی: هەندێک لایەن لەگەڵ کاندیدکردنەوەی سودانین

PM:03:51:08/02/2026

772 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەک لە هاوپەیمانێیەتیەکی سودانی دەڵێت، سودانی لە کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نەکشاوەتەوە بەڵکو سازشی لەسەر کردووە و وتیشی، هەندێک لایەن لەگەڵ کاندیدکردنەوەی سودانین بۆ پۆستەکە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەبدولهادی سەعداوی، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان باسی لەوەشکرد، سودانی سازشی لە بەرژەوەندی نوری مالیکی کردووە نەوەک کشانەوە لە کاندیدی و سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا لەگەڵ کاندیدکردنی مالیکین بەڵام پۆستەکە بە شایستەی هەڵبژاردنی خۆیان دەزانن و وتیشی، هەندێک لایەن هەن لەگەڵ کاندیدکردنی سودانین بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

لە بارەی درێژکردنەوەی ماوەی حکومەتەوە بۆ ساڵێک سەعداوی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە نە لە دەستوور و نە لە یاسادا بوونی نییە و رێگەی پێنەدراوە و وتیشی، پێشبینی ناکات خودی سودانی لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا بیت.

وتیشی،وادەی دەستوری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆتایی هاتووە و هێشتا پارتی و یەکێتی لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش ڕێکنەکەوتوون و وتیشی، کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت چاوەڕوانی یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆککۆمارن، چونکە بە چارەسەرکردنی ئەو پرسە، ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی دیکە ئاسان دەبێت.













گەلەری

‌بەپەلە