پڕۆژەی رووناکی جارێکی تر فێڵی لە هاوڵاتییان کردەوە و چاوگێک لە وەزارەتی کارەبای هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، حکومەت هەژمارکردنی کارەبای لەسەر هاوڵاتییان لە مانگانەوە کردووە بە رۆژانە و بۆ هەر رۆژێکیش ١٣ یەکەی بۆ دیاریکردووە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پڕۆژەی رووناکی لە سەرەتادا تا ٤٠٠ یەکەی کارەبای بە نرخی ٧٢ دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشت، لە سەروو ٤٠٠ یەکەشەوە نرخی یەکەیەکی کارەبای بە ١٠٨ دینار هەژمار دەکرد.
بەپێی زانیارییەکان ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو
فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە و نرخەکەی بە پێی رۆژ دیاریکردووە، لەو بارەیەوە چاوگێک
لە وەزارەتی کارەبا بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێستا پڕۆژەی رووناکی هەژمارکردنی یەکەی
کارەبای لە مانگانەوە کردووە بە رۆژانە و بۆ هەر رۆژێکیش ١٣ یەکەی دیاریکردووە و
هەر یەکەیەکیشی بە ٧٢ دینار لەسەر هاوڵاتییان هەژمار دەکات.
وتیشی، لەسەروو
١٣ یەکەوە حکومەتی ماوەبەسەرچوو هەر یەکەیەک بە ١٠٨ دینار هەژمار دەکات.
بەواتایەکی تر هاوڵاتی کەمتر لە ٤٠٠ یەکەش بەکاربهێنێت حکومەت هەر بە ١٠٨ دینار
یەکەیەکی بۆ هەژمار دەکات و ئەمەش وای کردووە لە مانگی رابردوودا پارەیەکی زۆری
کارەبا لەسەر هاوڵاتییان هەژمار بکرێت.
بە چەند ئەمپێر کارەبا ئەو ١٣ یەکەیەی کە بۆ رۆژانە
دیاریکراوە تەواو دەکرێت؟
١٣ یەکەکە
دەکاتە ٢.٤٥ ئەمپێر کارەبا، واتە ئەگەر هاوڵاتییەک لە شەو و رۆژێکدا تەنها یەک
تووڵی هیتەری بچووک بەبەردەوامی ئیش پێبکات ئەوا لەو ١٣ یەکەیەی کە دیاریکراوە
تەواوی دەکات و زیاتریش بەکاردەهێنێت.